هەواڵ
ئه‌وشۆفێرانه‌ى مۆڵه‌ته‌كانیان نوێده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌بێت بخوێننه‌وه‌
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ مۆڵه‌تى شۆفێرییه‌كه‌ى نوێ ده‌كاته‌وه‌ تاكو كاتژمێرێك وانه‌ له‌سه‌ر سیسته‌مه‌ نوێیه‌كه‌ى هاتوچۆ نه‌خوێنێت مۆڵه‌ته‌كه‌ى پێ نادرێته‌وه‌،هاتوچۆى سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت:سیسته‌مه‌ نوێیه‌كه‌ جیاوازه‌ و پێویسته‌ شۆفێران زانیارییان له‌سه‌ر هه‌بێت.

كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى بۆ ئاراسته‌ ڕایگه‌یاند:ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان نوسینگه‌كانى شۆفێرى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى هاتوچۆ هات كه‌ تێیدا چه‌ند پێشنیارێك خرایه‌ روو،وه‌ یه‌كێك له‌و پێشنیارانه‌ تایبه‌ت بوو به‌ مۆڵه‌تى شۆفێرى.

وتیشى:ئێستا مۆڵه‌تى شۆفێرى به‌ سیسته‌مێكى نوێ ده‌رده‌كرێت كه‌ دانیماركییه‌ ئه‌مه‌ش جیاوازه‌ له‌و سیسته‌مه‌ كۆنه‌ى كه‌ شۆفێران پێشتر مۆڵه‌ته‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌ركردووه‌،بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ مۆڵه‌تى شۆقێرییه‌كه‌یان نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌بێت كاتژمێرێك وانه‌ بخوێنێته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتى رێكاره‌كانیش وته‌بێژه‌كه‌ى هاتوچۆ روونى كرده‌وه‌:شۆفێر كاتێك مۆڵه‌ته‌كه‌ى بۆ نوێ ده‌كرێته‌وه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ مۆڵه‌ته‌كه‌ى پێ نادرێت تاكو یه‌ك كاتژمێر له‌سه‌ر سیسته‌مه‌ نوێیه‌كه‌ وانه‌ نه‌خوێنێت كه‌ ئه‌ویش له‌ لایه‌ن نوسینگه‌كانه‌وه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر پێیان ده‌وترێته‌وه‌.
ڕائید كاروان هێماى بۆ ئه‌وه‌ش كرد:سیسته‌مه‌ نوێیه‌كه‌ كه‌ سیسته‌مێكى دانیماركییه‌ جیاوازه‌ و شێوازى تاقیكردنه‌وه‌ى تێورى(نه‌زه‌رى)و پراكتیكى(عه‌مه‌لى)و ناساندنى تابلۆى هێماكان و روونكردنه‌وه‌ى یاساكه‌ى تێدایه‌.
12933 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/3/2018 3:25:10 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ