تەندروستی
باشترین گیراوه‌ بۆ زبر و قڵیشانى بنى پێ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ووشك بوونه‌وه‌ى پێستى قاچ و قڵیشانى بنى قاچ یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌ باوه‌كان ، به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌دا پێست زۆر ووشك ده‌بێته‌وه‌ ، له‌خواره‌وه‌ باس له‌ كۆمه‌ڵێك ڕێگه‌ى سروشتى ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌رى قڵیشانى بنى پێ .
ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ى "10" خوله‌ك قاچه‌كانت بخه‌ نێو ئاوى لیمۆوه‌ ، چونكه‌ هه‌موو به‌كتریاكانى ناو قڵیشانى پێ ده‌كوژێت .
قاچه‌كانت به‌ ئاردى شۆڤان بشۆ ، زۆر نه‌رمى ده‌كات و چاره‌سه‌رى درز و قڵیشانى پێیه‌كان ده‌كات.
شه‌وان قاچه‌كانت به‌ زه‌یتى گوێزى هندى چه‌وور بكه‌ ، چونكه‌ پێست زۆر نه‌رم و بریقه‌دار ده‌كات .
نیو كاتژمێر قاچه‌كانت بخه‌ نێو سركه‌ى سێوه‌ وه‌ ، چونكه‌ پاكى ده‌كاته‌وه‌ له‌ پێستى مردوو.
قاچه‌كانت له‌ئاوى شله‌تێندا بخوسێنه‌ ، چونكه‌ پاكى ده‌كاته‌وه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ به‌كتریا و پێستى مردوو و پێست نه‌رم ده‌كات .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
265 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/3/2018 11:20:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ