هەمەڕەنگ
منداڵه‌كه‌ت به‌ئاسانى فێرى قسه‌كردن بكه‌
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
قسه‌كردن له‌ منداڵدا پێویستى به‌ هه‌وڵدان و یارمه‌تى دایك و باوكی هه‌یه‌ ، چونكه‌ زۆر منداڵ هه‌ن زۆر دره‌نگ فێرى قسه‌كردن ده‌بن ، به‌وه‌ش دایك و باوكییان توشى دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێته‌وه‌ ، ڕه‌نگه‌ وا هه‌ست بكات منداڵه‌كه‌ى تواناى قسه‌كردنى نییه‌ ، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ نییه‌ به‌ڵكو هه‌وڵدانى ده‌وێت.

چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ دایكان و باوكان :-

هه‌وڵ بده‌ منداڵه‌كه‌ت زۆر ببه‌یته‌ ده‌ره‌وه‌ : هه‌تا زۆرترین دیمه‌ن ببینێت و ئاره‌زوو بكات پرسیار و قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ بكات ، به‌تایبه‌تى ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ ئاره‌زووى ده‌كات.
خوێندنه‌وه‌ى چیرۆك : هه‌موو منداڵێك ئاره‌زووى چیرۆك ده‌كات و به‌ بینینى ئه‌و وێنه‌ و ڕه‌نگانه‌ى كه‌ له‌ چیرۆكه‌كه‌دا هه‌یه‌ ، پاڵى پێوه‌ ده‌نێت قسه‌ بكات .
پێویسته‌ ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت به‌كه‌ل و په‌لى منداڵانه‌ و شه‌ش پاڵوو ئه‌و یارییانه‌ى كه‌ مێشكى ده‌جوڵێنێت یارى له‌گه‌ڵ بكه‌یت.
فێرى منداڵه‌كه‌ت بكه‌ ناو له‌ كه‌ل و په‌لى یارییه‌كانى بنێت تا زیاتر فێرى قسه‌ و پیته‌كان بێت.
فێرى لاسایى كردنه‌وه‌ى ئاژه‌ڵه‌كانى بكه‌ .


له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
602 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/3/2018 10:16:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ