هەمەڕەنگ
پیاوان: گرنگى ته‌واو بده‌ن به‌ خواردنى هه‌نار
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌روه‌ك ده‌زانین هه‌نار یه‌كێكه‌ له‌ باشترین میوه‌ وه‌رزییه‌كان ، پێكهاته‌ى هه‌نار زۆر به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستى ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و زۆربه‌ى كانزاكان و ترشى فولیك و پۆتاسیۆم .

له‌نوێترین توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ خواردنى هه‌نار بۆ پیاوان زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ له‌ باوترین شێرپه‌نجه‌ دووریان ده‌خاته‌وه‌ ، ئه‌ویش هه‌روه‌ك ده‌زانین شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات كه‌چه‌ند له‌نێو پیاواندا باوه‌ ، هه‌نار تواناى هه‌یه‌ ده‌ست به‌سه‌ر گه‌شه‌ى خانه‌ى شێرپه‌نجه‌یدا بگرێت ، و تواناى هه‌یه‌ به‌ته‌واوى هه‌موو خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو ببات ، به‌وه‌ش پیاوان دوور ده‌خاته‌وه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
5794 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/1/2018 11:26:51 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ