هەمەڕەنگ
گیراوه‌یه‌كى سروشتى قژ جوان و نه‌رم ده‌وه‌ستێنێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
قژى لوول ڕۆژانه‌ پێویستى به‌ به‌كارهێنانى گیراوه‌ى سروشتى هه‌یه‌ ، چونكه‌ قژى لوول زۆر وشكه‌ و هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌ جوان و نه‌رم ناوه‌ستێت ، بۆیه‌ له‌ خواره‌وه‌ باس له‌م گیراوه‌یه‌ ده‌كه‌ین كه‌ قژى لوول چه‌وور ده‌كات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جوان و نه‌رم ده‌یوه‌ستێنێت و ڕزگارت ده‌كات له‌ ئاڵۆسكاوى قژت و به‌ئاسانى ده‌توانى دایبهێنیت.

پێكهاته‌كان:-

دوو كه‌وچكى گه‌ووره‌ زه‌یتى گوێزى هندى .
سێ سپێنه‌یى هێلكه‌.
دوو كه‌وچكى بچووك شیرى باده‌م .
ئه‌م سێ پێكهاته‌یه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ ، پاشان له‌هه‌موو قژه‌كه‌تى بده‌ ، وازى لێ بێنه‌ بابۆ ماوه‌ى نیو كاتژمێر پێوه‌ى بمێنێته‌وه‌ ، پاشان به‌ شامپۆ بیشۆ ، ده‌توانى له‌ هه‌فته‌یه‌كدا سێ جار ئه‌م گیراوه‌یه‌ بۆ قژت به‌كاربهێنیت.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
831 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/1/2018 11:24:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ