هونەر
مه راسیمى ناساندنى په رتوكى بیره وه رییه كانى مام به ریوه چو
 ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن

مه‌راسیمی ناساندن و واژۆكردنی په‌رتوكی بیره‌وه‌ری رۆژنامه‌نوسی مام جه‌لال چه‌پكه‌ گوڵم پێ جوانتره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 31-10-2018 له‌ كافێی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ی شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوان مه‌راسیمی ناساندن و واژووكردنی په‌رتوكی بیره‌وه‌ری رۆژنامه‌نووسیی مام جه‌لال چه‌پكه‌ گوڵم پێ جوانتره‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ دیدارێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال.

كاروان ئەنور سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: من ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م كه‌ هاوكارمان ( كاك هاوار) كه‌ له‌ گه‌ڵ جه‌نابی مام دانیشتووه‌، مام وه‌ك سه‌ركرده‌ وه‌ك ڕۆژنامه‌نوس و پێشمه‌رگه‌ و فیمینزم، كه‌سێك كه‌ ناونرا زامنی ئارامی بۆ عیراق، كارێكی ئاسانی نه‌كردووه‌،بۆیه‌ ئه‌م كتێبه‌ی كه‌ ئێستا له‌ به‌رده‌ستماندایه‌، ڕاسته‌ كۆمه‌ڵێك پێشبینی له‌ ساڵی (1998)دا تۆمار كراوه‌،كه‌ ئێستا ئه‌وانی كه‌ جه‌نابی مام چی وتووه‌، ئه‌مرۆ وه‌ك تیۆر جێبه‌جێ كراوه‌، ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌ هاوار له‌ مامی كردووه‌، ئه‌مرۆ ئه‌و پرسیارانه‌ن كه‌ خۆمان له‌ خۆمانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ جارێكی تر،ئه‌م كتێبه‌ یه‌كێكه‌ له‌و دیدارانه‌یه‌ كه‌ پێشبینه‌یه‌كی سیاسی قوڵی تێدایه‌، ئه‌م كتێبه‌ (20) ساڵ به‌سه‌رئه‌م دیداره‌دا تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵام گه‌ر له‌ ناوه‌ڕۆكی وورد ببینه‌وه‌،ده‌توانین وه‌ك كتیبَبێكی فیكری بیخه‌مڵێنین.

پاشان هاوار مسته‌فا خان كه‌ دیداره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ له‌ وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌ كتێبه‌كه‌ی كرد و وتی: له‌ پێشه‌كی چاپی یه‌كه‌می كتیبَبه‌كه‌دا ئاماژه‌م به‌ بارودۆخی دیاره‌كه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و  كاته‌ له‌ ( خاك tv) كارم ده‌كرد، ده‌رفه‌ته‌كه‌ش له‌وێوه‌ دروست بوو،دیداره‌كه‌ له‌ یادی (100) ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی بوو، به‌رنامه‌یه‌كم دانا كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردانه‌ باسی رۆژنامه‌نوسی شاخ و سه‌رده‌مه‌كانی پێشتر بكه‌م، له‌ ده‌می خۆیانه‌وه‌ وه‌ریبگرم و دواتر له‌ پرۆژه‌یه‌كدا چاپی بكه‌م،ئه‌وه‌ بوو بڕیارمدا له‌ جه‌نابی مام جه‌لاله‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌م، ئه‌وه‌ بوو داوام له‌ خاتوو هێرۆ كرد كه‌ ئه‌و دیداره‌م بۆ ڕێكبخات، خۆشبه‌خاته‌ له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا دیداره‌كه‌ی بۆ ڕێكخستم، دواتر جه‌نابی مام به‌ ڕوخۆشی و گه‌رمی پیچشوازی لێكردین و دیداره‌كه‌مان سازكرد، كه‌ ئێستا سێیه‌مین جاره‌ چاپ ده‌كرێته‌وه‌.

كتێبی بیره‌وه‌ری رۆژنامه‌نوسیی مام جه‌لال چه‌پكه‌ گوڵم پێ جوانتره‌ له‌ تاقه‌ گوڵ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیه‌ و له‌ ساڵی (1998) سازدراوه‌ و تیایدا باس له‌ رۆژنامه‌نوسی نهێنیه‌وه‌ بۆ رۆژنامه‌نوسی و ئه‌لشه‌راره‌ و ڕێبازی نوێ و ئێستاو ئه‌وسای رۆژنامه‌نوسی ده‌كات.
110 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/1/2018 11:08:12 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ