ترافیک
سلێمانی ..هاوڵاتییەكی بەڕەگەز ئێرانی سوتاو گیانی لەدەستدا
 ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن
بەهۆی گڕگرتنی تانكەرێكی سوتەمەنییەوە لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی هاوڵاتییەكی بەڕەگەز ئێرانی سوتاو گیانی لەدەستدا .

شەوی ڕابردوو لەشارۆچكەی عەربەت تانكەرێكی سوتەمەنی دوای ئەوەی كۆنترۆڵی لەدەستدەدات خۆی دەكات بە دوكانێكدا و بەوهۆیەوە گڕ دەگرێت و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش كە هاوڵاتییەكی بەڕەگەز ئێرانییە دەسوتێت و بەهۆی زۆری سوتانەكەیەوە گیان لەدەستدەدات .

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریا گوزارییەكان ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا و تەرمی سوتاوەكەش بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گواسترایەوە.
لەلایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.
153 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/1/2018 10:18:51 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ