هەمەڕەنگ
له‌جیاتى گۆشت ئه‌م خۆراكانه‌ بخۆ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ چه‌نده‌ها خۆراكى خستۆته‌ ڕوو كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ له‌ش كه‌ له‌توانایاندا هه‌یه‌ شوێنى گۆشت بگرنه‌وه‌ ، به‌تایبه‌تى بوونى ئاسن له‌و خۆراكانه‌دا زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ ئاسن ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه‌ له‌ زیاد بوونى ڕێژه‌ى خوێن و رێك خستنى هه‌موو هۆرمۆنه‌كانى له‌ش ، هه‌تا ده‌توانى كه‌متر گۆشت بخۆ ، چونكه‌ هۆكارى توش بونته‌ به‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان.

ئه‌و خۆراكانه‌ى شوێنى گۆشت ده‌گرنه‌وه‌ :-

هه‌موو جۆره‌ به‌رهه‌مه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان وه‌كو پاقله‌ و فاسۆلیا و نۆك و نیسك ، هه‌ریه‌كه‌ له‌مانه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ئاسن .
میوه‌ى ووشك كراو : زۆر گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستى ، چونكه‌ ڕێژه‌ى ئاسنى هه‌روه‌ك خۆى تێدا ده‌مێنێته‌وه‌ .
سه‌ووزه‌وات و بروكلى و ته‌ماته‌و بیبه‌رى توون و قه‌رنابیت و هه‌موو جۆره‌ زه‌ڵاته‌یه‌ك شوێنى گۆشت ده‌گرنه‌وه‌ .
هه‌موو به‌رهه‌مه‌ دانه‌وێڵه‌ییه‌كان جێگه‌ى گۆشت ده‌گرنه‌وه‌ ، چونكه‌ ڕێژه‌ى ئاسنى زۆریان تێدایه‌ .
برنج و شۆڤان ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ئاسن .
خواردنى به‌رهه‌مه‌ دانه‌وێڵه‌ییه‌كان له‌ یاد نه‌كه‌یت ، چونكه‌ زۆر ئاسنى تێدایه‌ .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
880 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/31/2018 11:59:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ