ترافیک
ئه‌و هۆكارانه‌ى ده‌بنه‌ گڕگرتنى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
گڕگرتنی ئوتومبیل زۆر روونادات به‌لام ئه‌گه‌ر رووبدات حاڵه‌تێكی ترسناك و كوشنده‌ دروست ده‌كات، به‌گوێره‌ی ئاماری ساڵی ٢٠١٥ له‌ ئه‌مریكا٠٠٠ ١٧٤ حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئوتومبیل ڕوویداوه‌ كه‌ تیایدا ٤٤٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئاگاداری ئه‌م خاله‌ گرنگانه‌ به‌:-

له‌كاتێكدا هه‌ندێك له‌ حاڵه‌ته‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌هۆی پێكدادانه‌وه‌ ڕووده‌ده‌ن، به‌لام زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان به‌هۆی بوونی كێشه‌یه‌كی كاره‌بایی یان بوونی كیشه‌ له‌ سیسته‌می به‌نزین له‌ ئوتومبیله‌كه‌دا ڕووده‌دات، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ خۆپاراستن له‌م حاڵه‌تانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام ئاگاداری ئوتومبیله‌كه‌ت بیت و پشكنینی ته‌واوی بۆ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بوو چاره‌سه‌ری بكه‌یت، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌م خاله‌ گرنگانه‌ بیت كه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌كه‌یت ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئوتومبیله‌كه‌ت زیاتر ده‌بێت.

سووتانی به‌رده‌وامی فیوزه‌كان 
لێچوونی ڕۆن له‌ ژێره‌وه‌ی ئوتومبیله‌كه‌ت له‌كاتی گۆڕینی ڕۆن. 
ڕۆن یان هه‌ر مادده‌یه‌كی شلی تر كه‌ لێچوونی هه‌بێت له‌ ژێر ئوتومبیله‌كه‌تدا. 
وایه‌ری خراپ بوو، پچڕاو یان وایه‌ری ڕووت. 
بوونی ده‌نگی زۆر به‌رز له‌ سیسته‌می ئاگزۆزدا.
ڕوودانی گۆڕانكاری زۆر له‌ گێچی به‌نزین و ڕۆن و پێوه‌ری گه‌رمی مه‌كینه‌ (حه‌ماوه‌).
نه‌مانی سه‌ری ڕۆنی مه‌كینه‌ له‌ فیلته‌ری ڕۆنه‌كه‌دا.
بوونی جاین و سۆنده‌ی ڕزیو یان دڕاو.

كاردانه‌وه‌ت له‌كاتى گڕگرتنى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت چى ده‌بێت :-

ئه‌گه‌ر بۆنی دووكه‌ڵت كرد یان پریشكی ئاگرت بینی له‌ ئوتومبیه‌كه‌تدا، ئه‌گه‌ر بزانیت چی ئه‌كه‌یت ڕه‌نگه‌ ڕێگربیت له‌ ڕوودانی برینداری و ژیانێك ڕزگار بكه‌یت، زۆر گرنگه‌ هێمن بمێنیته‌وه‌ به‌ڵام خێرا كرداره‌كان ئه‌نجام بده‌یت.

ئه‌وه‌ت بیربێت كه‌ زیاتر ئاگر له‌ به‌شه‌كانی تری ئوتومبیلدا ڕووده‌دات وه‌ك له‌ ناو مه‌كینه‌دا، ره‌نگه‌ له‌ ژێر ئوتومبیله‌كه‌دا ڕووبدات، نزیكی تایه‌كان و سیسته‌می وه‌ستاندن، له‌ داشبۆرد و ڕه‌نگه‌ له‌ناو ئوتومبیله‌كه‌شدا. له‌ ڕاستیدا، گڕگرتن كاتێك له‌ناوه‌وه‌ی ئوتومبیله‌كه‌دا ڕووده‌دات له‌ هه‌موو جۆره‌كانی تر ترسێنه‌رتره‌ به‌ هۆی نزیكیت له‌ دووكه‌ڵ و ئاگره‌كه‌.

ڕێكخراوی نێوده‌وله‌تی بۆ سه‌لامه‌تی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌ پیشنیار ده‌كه‌ن له‌كاتی گڕگرتن له‌كاتی شۆفێریدا. 

 گڵۆپی ئاگاداركردنه‌وه‌ دابگیرسێنه‌و خێرا بچۆره‌ سه‌لامه‌تترین شوێن بۆ ئه‌وه‌ی ئوتومبیله‌كه‌ بوه‌ستێنیت، جا چی له‌ لایه‌كی شه‌قامه‌كه‌ بێت یان ناوه‌ڕاست. 

ئوتومبیله‌كه‌ بوه‌ستێنه‌و مه‌كینه‌كه‌ بكوژێنه‌ره‌وه‌. 

هه‌موو سه‌رنشینه‌كان دابه‌زێنه‌، مه‌هێڵه‌ هیچ كه‌سێك بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو ئوتومبیله‌كه‌ی بۆ هێنانی شت و مه‌كه‌ تایبه‌ته‌كانی. 

به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ٣٠ مه‌تر دوور له‌ ئوتومبیله‌كه‌ بوه‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبیت له‌ گڕ و پریشكی ئاگره‌كه‌ و مه‌هێڵه‌ خه‌ڵكی تریش نزیك ببنه‌وه‌  له‌ ئاگره‌كه‌.

په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ ١١٥ بكه‌ پۆلیسی به‌رگری شارستانی. 

ئه‌گه‌ر قه‌ره‌باڵغی ڕوویدا داوای هاوكاری له‌ خه‌ڵك بكه‌ شوێنه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن.

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێویست ناكات خۆت هه‌وڵی كۆنترۆل كردنی ئاگره‌كه‌ بده‌یت (ئه‌گه‌ر كه‌م بێت ئاساییه‌، به‌ڵام گه‌ر ئاگره‌كه‌ زیادی كرد دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌) كردنه‌وه‌ی ده‌رگاو لابردنی سه‌ری بانزین ده‌بنه‌ هۆی زیادكردنی ئاگره‌كه‌ چوونكه‌ هاتووچۆی هه‌وا زیاتر ده‌كات.

سه‌رچاوه‌ : هاتوچۆى سلێمانى.
217 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/31/2018 11:55:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ