هەمەڕەنگ
كۆمه‌ڵێك هۆكار به‌رده‌وام برسیت ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆرێك له‌ئێمه‌ ڕۆژانه‌ به‌رده‌وام هه‌ست به‌برسێتى ده‌كه‌ین ،سه‌ربارى ئه‌وه‌ش كه‌ هه‌رسێ ژه‌مه‌كه‌  نان ده‌خۆین به‌ڵام هه‌ست به‌ تێر بوون ناكه‌ین ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكار له‌خۆ ده‌گرێت كه‌له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ین.

نه‌خواردنى پرۆتین ، چونكه‌ پرۆتین به‌ته‌واوى تێرت ده‌كات .

كه‌م خه‌وى ، چونكه‌ له‌ش ناحه‌سێته‌وه‌ به‌وه‌ش به‌رده‌وام هه‌ست به‌ برسێتى ده‌كه‌یت.

كه‌م خواردنه‌وه‌ى ئاو ، خواردنه‌وه‌ى ئاو وات لێ ده‌كات زیاتر تێر بیت.

نه‌خواردنى ژه‌مى ریشاڵ ، چونكه‌ ریشاڵ به‌رده‌وام وات لێ ده‌كات  هه‌ست به‌ تێرى بكه‌یت.

ئه‌وانه‌یى به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كه‌ن ، زیاتر هه‌ست به‌ برسێتى ده‌كه‌ن.

به‌كارهێنانى هه‌ندێ ده‌رمانى پزیشكى به‌رده‌وام برسیت ده‌كات .


583 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/31/2018 10:56:50 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ