تەندروستی
كه‌ڵه‌شاخ گرتن یان خوێن به‌خشین ....!
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
به‌وته‌ى كه‌ڵه‌شاخگرێك كه‌ڵه‌شاخ ژه‌هرى ناو خوێن ده‌رده‌هێنێت به‌ڵام خوێن به‌خشین ته‌واوى خوێنه‌كه‌ ده‌رده‌هێنێت به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى خوێنیش "كه‌ڵه‌شاخ گرتنى به‌قسه‌یه‌كى كۆن و بێ مانا وه‌سفكرد".

ئه‌نوه‌ر سابر پسپۆڕى ده‌رمانى گیایى و كه‌ڵه‌شاخگر له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌ ئاڕاسته‌ى ڕایگه‌یاند:كه‌ڵه‌شاخ گرتن له‌ وه‌رزه‌كانى به‌هار و پایزدا زیاتره‌ ، هاوكات هه‌موو كه‌سێك پێویستى به‌ كه‌ڵه‌شاخه‌ خانمانیش به‌هه‌مان شێوه‌ى پیاوان پێویستیانه‌ جاران به‌بونه‌ى سوڕى مانگانه‌وه‌ خوێنه‌كه‌ى پاك ده‌بۆیه‌وه‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌هۆى پیسبوونى ژینگه‌وه‌ خوێنى ئافره‌تانیش پێویستى به‌ كه‌ڵه‌ شاخه‌.

وتیشى :خوێن گرتنیش سودى هه‌یه‌ و دوباره‌ به‌كار ده‌هێندرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشى به‌ڵام خوێنى كه‌ڵه‌شاخ بده‌یت به‌ نه‌خۆش یه‌كسه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌كوژێت ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌وروپاش سه‌لمێندراوه‌ كه‌ كه‌ڵه‌ شاخ ته‌نها ژه‌هرى ناو خوێن ده‌رده‌هێنێت.

سوده‌كانى كه‌ڵه‌ شاخ:-
  1. به‌سوده‌ بۆ كه‌سى له‌ش ساخ و نه‌خۆش بۆ ته‌ندروست ڕاگرتنى له‌ش پێویسته‌ و پاریزگارى كردن له‌ش له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشى 
  2. ته‌واوى ژه‌هر له‌خوێن ده‌رده‌كات چالاكى خوێن خێرا ده‌كات.
  3. وزه‌ ده‌به‌خشێت به‌ له‌ش 
  4. چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و ته‌سكبونه‌وه‌ى بۆریه‌كانى دڵ ده‌كات.
  5. چاره‌سه‌رى هه‌وكردنى جومگه‌ و ڕۆماتیزمه‌و سه‌رئێشه‌و شه‌قیقه‌ ده‌كات.
  6. فشارى خوێن داده‌به‌زێنێت.
  7. باشتركردنى بارى ده‌روونى.
  8. به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات.
  9. چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شه‌كره‌ ده‌كات.
  10. چاره‌سه‌رى هه‌رسكردن ده‌كات و له‌ قه‌بزى ڕزگارت ده‌كات.
  11. چاره‌سه‌رى ده‌والى و میزه‌چركێ و نیوه‌ ئیفلیجى  و چه‌ندان  نه‌خۆشى تر ده‌كات.
هاوكات  به‌وته‌ى پسپۆڕى كه‌ڵه‌شاخ گرتن توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان سه‌لماندویانه‌ كه‌ كه‌ڵه‌شاخ سودى زیاتره‌ له‌ خوێن به‌خشین چونكه‌ شدكه‌ڵه‌ شاخ خوێنى پیس و ژه‌هراوى له‌له‌ش ده‌رده‌كات به‌ڵام خوێن گرتن خوێنى به‌ گشتى ده‌رده‌كات.
1791 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/30/2018 1:03:10 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ