ترافیک
شۆفێران ئاگاداری ئه‌م هه‌واڵه‌ بن
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم بڕی ڕسومات و سزا بۆ تازەكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری تایبەت و گشتی ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بۆئەوە دەكات پێش دوو مانگ لەبەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێریه‌كه‌ت سەردانی هاتوچۆ بكه‌.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم ، ڕایگه‌یاندوه‌،هاوڵاتی دەتوانێت پێش دوو مانگ لەبەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێری، شۆفێر سەردانی هاتوچۆ بكات، بۆ تازەكردنەوەی مۆڵەتەكەی، ئەگەریش وادەی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكەی لەكاتی خۆی تێپەڕی كرد ئەوا بەبڕی (15.000) دینار سزا دەكرێت.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم راشیگەیاندوە بۆتازەكردنەوەی مۆڵەت پێویستە سەرەتا پشكنینی چاو بكرێت دواتر سەردانی هاتوچۆ دەكرێت:

بری رسومات وسزاكانیش بەم شێوەیەیە:

تازەكردنەوەی مۆڵەت/ 40.000 دینار
تەلەف بوون/ 10.000 دینار
ونبونی مۆڵەت/ بۆ یەكەمجار (40.000) دینار، بۆ دووەمجار (80.000) دینار بۆ سێیەمجار (150.000) دینار.
بەسەرچونی مۆڵەت/ (15.000) دینار.
3124 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/30/2018 10:48:16 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ