تەندروستی
ئه‌م جۆره‌ جگه‌رى مریشكه‌ ده‌بێته‌ هۆى شێرپه‌نجه‌ ‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
 جۆرێك له‌ جگه‌رى مریشك ده‌هێنرێته‌ عیراق ، كه‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى پێوه‌یه‌.

عالبه‌ نوسێف ئه‌ندام په‌رله‌مانى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات:" هه‌وڵ ده‌درێت جۆرێك له‌ جگه‌رى مریشكى چینى  كه‌ ناوى "اللولوه‌"یه‌و نوسینێكى لێدراوه‌ گوایه‌ مالیزیه‌ بهێنرێته‌ عیراقه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: پێشتریش چه‌ندین جار هۆشداریماندا له‌و جۆره‌ بارانه‌و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ندین بارهه‌ڵگردا گیرا، ئه‌وه‌ى رووده‌دات زۆر مه‌ترسیداره‌و له‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێكى تر رووی بدایه‌ به‌تیرۆر و هه‌وڵدان بۆ كۆمه‌ڵكوژى له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا.

عالیه‌ نوسێف داواش له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى تر ده‌كات به‌په‌له‌ ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن و ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ بوه‌ستێنن و لێپێچینه‌وه‌ له‌و كه‌سه‌ بكه‌ن هه‌وڵده‌دات بیهێنێته‌ ناو عیراقه‌وه‌.
406 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/30/2018 10:42:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ