کۆمەڵایەتی
دوێنێ ٢ گه‌نج به‌ده‌ستى هاوڕێكه‌یان كوژران
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
شه‌وی رابردوو 29ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له‌ قه‌زای كه‌لار گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ كوژرا هاوكات دوانیوه‌ڕى دوێنێ گه‌نجێك به‌هۆى یارى په‌بجیه‌وه‌ هاوڕێكه‌ى كوشت.

رائید عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه‌:"شه‌وی دووشه‌مه‌ هاووڵاتیه‌ك به‌كوژراوی هێنرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌ كه‌لار كه‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو". 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:"به‌ وته‌ی كه‌سوكاره‌که‌ی، ئه‌و هاووڵاتیه‌ كوژراوه‌ ناوی (پشكۆ محه‌مه‌د عه‌زیز)ه‌و له‌دایكبووی ساڵی (1996)ه‌ دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی قه‌زای كه‌لاره‌ و له‌هه‌مان گه‌ڕه‌ك له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی بوه‌ به‌شه‌ڕیان و هاوڕێكه‌ی به‌ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ی له‌ناوبراو كردوه‌ و فیشه‌كێكی به‌ركه‌وتوه‌ و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:"له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كراوه‌ و به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی (406) فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ركراوه‌له‌ ئێستاشدا پۆلیسیش له‌سه‌ر رووداوه‌که‌ ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌".
299 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/30/2018 10:02:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ