کۆمەڵایەتی
كچێك هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ سێكسیه‌كانى لێده‌كرێت
  ئاڕاسته‌:شه‌راره‌ نه‌وزاد
  هێزەکانی پۆلیسى سلێمانى  کەسێکیان دەستگیرکردووە کە کاری سێکسیی لەگەڵ کچێک کردووە و دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەى  کردووە.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "ئاراسته‌" نێردراوه‌ ڕایگه‌یاند: لە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ کچێکی تەمەن ٣٢ ساڵ سەردانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری كردووە و سكاڵای تۆماركردووە، لەدژی تۆمەتبار ( ش ، أ ، ع ) بەبیانووی خۆشەویستی دستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر.

 له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه‌: جگە لە دەستدرێژی سێکسی کەسەکە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی تۆماری ڤیدیۆیی كردووە و  کچەکەش لە بەرامبەردا بڕی سێ هەزار و ٨٠٠ دۆلار پارەی پێداوە.

پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:ه‌ كچه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ كه‌ کوڕەکە داوای پارەی زیاتری لێکردووە هەڕەشەی لێکردووە پارەی زیاتری پێنەدات ڤیدیۆکەی بڵاو دەکاتەوە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌:دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون توانرا ئەمشەو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و ئێستا بەپێی ماددەی ٣٩٣ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
939 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/29/2018 12:52:23 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ