زانست
تا هاككردنت قورس بێت به‌م شێوه‌یه‌ پاسۆرد دابنێ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌مان له‌سه‌ر مۆبایل و كۆمپیوته‌رو لاپتۆپه‌كانمانه‌.

دانانی پاسۆرد واده‌كات مۆبایل و ئامێرو ماڵپه‌ڕ و ئه‌كاونت و ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانمان پارێزراو بێت. بێگومان به‌هۆی سه‌رقاڵی ڕۆژانه‌مان پاسۆرده‌كان له‌بیر ده‌كه‌ین، ئه‌م كێشه‌یه‌ش رووبه‌روی هه‌موومان بۆته‌وه‌.

چه‌ند ڕێگایه‌كی ئاسان هه‌یه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌رت ده‌بێت له‌ دانانی پاسۆرد به‌جۆرێك به‌هێز بێت و شكانی ئاسان نه‌بێت له‌هه‌مان كاتدا ئاسان بێت بۆ بیرهاتنه‌وه‌.

1 - سێ وشه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ بۆته‌ پیشه‌ی ژیانت و هه‌رگیز له‌ بیریان ناكه‌یت و ڕه‌بتیان بكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ نموونه‌ “techeye” یان “techeyeorg.”.

له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر هێماو چه‌ند ژماره‌ بخه‌یته‌ نێوانیانه‌وه‌ پاسۆرده‌كه‌ت به‌هێزتر ده‌بێت.

2 – كورتكردنه‌وه‌ به‌كار بهێنه‌، ده‌توانیت ڕسته‌یه‌كی گرنگی ژیانت هه‌ڵبژێریت و یه‌كه‌م پیتی هه‌ر ووشه‌یه‌كی هه‌ڵبژێریت و هه‌موویان بكه‌یته‌ یه‌ك ووشه‌ بۆ نموونه‌ “technology is our world  ” ده‌بێته‌ “tiwo .

3-دوو وشه‌ هه‌ڵبژێره‌و تێكه‌ڵیان بكه‌ به‌جۆرێك پیتی یه‌كه‌می وشه‌ی یه‌كه‌م +پیتی یه‌كه‌می وشه‌ی دووه‌م ..+،،+ به‌رده‌وام تا پیته‌كان ته‌واو ده‌بن .

به‌م جۆره‌ ده‌توانیت پاسۆردێكى به‌هێز دابنێیت و هه‌م بیریشت ناچێته‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌: تیك ئاى .
407 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/29/2018 12:49:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ