کۆمەڵایەتی
تا منداڵه‌كه‌ت غیره‌ نه‌كات پێویستى به‌مه‌یه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌ى منداڵ به‌ له‌دایك بوونى كۆرپه‌له‌یه‌كى نوێ بۆ نێو خێزانه‌كه‌ى  دووچارى ئاڵۆزى ده‌روونى ده‌بێته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕق و كینه‌یه‌كى زۆر له‌ دڵ و مێشكیدا دروست ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵه‌ كۆرپه‌له‌یه‌ .
زۆرجار منداڵ هه‌ست به‌ غیره‌یه‌كى زۆر ده‌كات ، به‌رامبه‌ر به‌ دایك و باوكى ،زۆرجار ئه‌و هه‌سته‌ى وا لا دروست ده‌بێت كه‌ خۆشه‌ویست نییه‌ له‌ نێو خێزانه‌كه‌ى و هه‌ست به‌و كه‌مییه‌ ده‌كات ، هه‌رئه‌م باره‌شه‌ دووچارى ئاڵۆزى ده‌روونى و به‌رده‌وام تووڕه‌ بوونى ده‌كات .
هه‌ربۆیه‌ دایكان و باوكان پێویسته‌ له‌م باره‌دا زۆر ئاگادارى منداڵه‌ كانیان بن ، به‌تایبه‌تى كاتێك كۆرپه‌له‌یه‌كى نوێ دێته‌ نێو خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ .
نابێت ئه‌و منداڵه‌ هه‌ست به‌ كه‌م بوونه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى بكات له‌لایه‌ن دایك و باوكییه‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌و منداڵه‌ دواى ڕق و كینه‌ى لا دروست نابێت ، و هه‌م خۆشه‌ویستیشى بۆ كۆرپه‌له‌كه‌ زیاتر ده‌بێت و به‌ته‌واوى به‌دوور ده‌بێت له‌ هه‌موو ناڕێكییه‌كى ده‌روونى .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
168 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/29/2018 11:22:48 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ