وەرزش
سەرۆکە ملیاردێرەکەی یانەی لیستەرسیتی گیانی لەدەستداوە
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


 پاش كۆتایهاتنى یارى نێوان لێسته‌ر سیتى و وێستهام له‌ خولى یانه‌كانى ئینگلته‌را،ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ تایبه‌ته‌ى خاوه‌ندارى یانه‌ى لێسته‌ر سیتى له‌ یاریگه‌كه‌وه‌ ده‌گواسته‌وه‌ ئاگرى گرت و یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ش مردنى سەرۆکەکەی ڕاگەیاند.

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یانه‌ى لیسته‌ر سیتى، له‌ ناو هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌، فیشای سریفادانابرابهاى تایلاندى خاوه‌ندارى یانه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و پێنج قوربانیه‌ى له‌ نێو هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌  راسته‌وخۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ .

سەرۆکی یانە ئینگلیزیەکە ملیاردێرێکی تایلەندی بووە و داهاتەکەی ٥ملیار دۆلار بووە.
206 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/29/2018 11:19:04 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ