وەرزش
تیمی وەرزشی قوباد تاڵەبانی : بەردەوامدەبین لە پێشخستنی وەرزش لەکوردستاندا
 ئاڕاستە:کاوان عومەر

یەکەمین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی کیک بوکسینی سلێمانی بەسەرکەوتووی بەڕێوەچوو.

لەیەکەم ۆرک شۆپدا، لەبەرواری ١٩-٠٩-٢٠١٨ باسمان لە گرفتەکان و چارەسەرەکانی وەرزشمان لە کوردستان کرد، بە ئامادەبوونی وەزری ڕۆشنبیری و سەرۆکی لیژنەی ئوڵمپی کوردستان، مامۆستایانی زانکۆ کادیران وەرزشی، دەرەنجامەکانی ۆرک شۆپەکە بەشێکی بریتی بوو لەوەی یەکێتیە وەرزشیەکان لەگەل میدیا بەسپۆنسەری کەرتی تایبەت دەبێت چالاکیەکان دەستپێبکەنەوە.

لەژێر ڕۆشنای دەرەنجامەکان توانیمان یەکەم پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی کیک بوکسین لەشاری سلێمانی ئەنجام بدەین، بەئامادەبوونی (٥٠٠٠) پێنچ ھەزار ھاندەر لەچاوەڕوانی ڕکابەری یاریزانە پڕۆفشناڵەکاندا بوون، ئەوەی گرنگ بوو لە کەشێکی ئارامدا توانیمان بەسەرکەوتووی پاڵەوانیەتیەکە بەڕێوەببەین بەھاوکاری یەکێتی کیک بوکسینی سلێمانی و بەسپۆنسەری کۆمپانیای قەیوان و ھەروەھا کەناڵی کوردسات بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕومالی یاریەکانی کرد.

بەپێویستی دەزانین وەکو تیمی وەرزشی قوباد تاڵەبانی سوپاسی بەشی وەرزشی میدیای کوردسات نیوز بکەین ڕۆڵێکی گەورەیان گێڕا لە سەرخستنی چالاکیەکە.

سوپاس بۆ کۆمپانیای قەیوان بەشێکی سپۆنسەریەکەی گرتە ئەستۆ، سوپاس بۆ یانەی وەرزشی پێشمەرگە، سوپاس بۆ ھێزە ئەمنیەکان، سوپاس بۆ ستافی یەکێتی کیک بوکسینی سلێمانی، سوپاس بۆ ھەموو ئەوانەی ھاوکارمان بوون.

دەست لەناو دەست لەپێناو خزمەت کردنی وەرزش...


تیمی وەرزشی قوباد تاڵەبانی
27-10/2018

116 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/27/2018 2:58:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ