تەندروستی
هه‌وڵ بده‌ هه‌ناسه‌هه‌ڵكێشان له‌ڕێگه‌ى لوته‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى یه‌كێك له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كى زانكۆى سوید ، ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ناسه‌ هه‌ڵكێشان له‌ڕێگه‌ى لوته‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ بیر و یادى مێشكه‌وه‌ هه‌یه‌ .
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ ڕۆژانه‌ پێویسته‌ چه‌ند جارێك هه‌ناسه‌ له‌ڕێگه‌ى لوته‌وه‌ به‌قووڵى هه‌ڵمژیت ، چونكه‌ یارمه‌تى مێشك و ده‌روون ده‌دات ، به‌تایبه‌تى ڕاسته‌وخۆ كار له‌ یاد و بیركردنه‌وه‌ت ده‌كات و بیركردنه‌وه‌ت به‌هێز و فراوان ده‌كات .
زۆرێك له‌ئێمه‌ ڕه‌نگه‌ ڕۆژانه‌ دووچارى له‌بیرچوونه‌وه‌ و لاوازى بیركردنه‌وه‌ و یاد ببین ، به‌ڵام هه‌وڵ بده‌ ئه‌م كردارى هه‌ناسه‌ هه‌ڵكێشانه‌ له‌ ڕێگه‌ى لووته‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ى نه‌ك ده‌م ، وورده‌ وورده‌ بیركردنه‌وه‌ت به‌هێز ده‌كات ، چونكه‌ ئه‌و هه‌ناسه‌یه‌ تێكه‌ڵ به‌ مێشك ده‌بێت و بیر و یادگاریت ده‌جوڵێنێت .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
124 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/27/2018 10:56:41 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ