کۆمەڵایەتی
بۆ سه‌ركه‌وتن له‌شوێن كاره‌كه‌ت په‌یڕه‌وى ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى  هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئێمه‌ به‌كارى ڕۆژانه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌بین  ، به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه‌ بتوانى له‌شوێن كاره‌كه‌ت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جۆرى كه‌سایه‌تى و هه‌وڵ دانت له‌كاره‌كانتدا .

چۆن له‌شوێن كاره‌كه‌ت ده‌بیته‌ كه‌سێكى سه‌ركه‌وتوو :-

سه‌ره‌تا پێویسته‌ ڕۆژانه‌ به‌ ڕووى خۆش و به‌ڕێزه‌وه‌ بچیت بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ت.
هه‌وڵ بده‌ له‌كاتى خۆیدا له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت بیت و دوانه‌كه‌ویت تا توشى شڵه‌ژان و  دڵه‌ڕاوكێ نه‌بیته‌وه‌ .
باشتروایه‌ له‌شوێن كاره‌كه‌ت په‌یوه‌ندى سۆزدارى نه‌به‌ستیت تا كاره‌كانت پشت گوێ نه‌خه‌یت.
پێویسته‌ سوپاس گوزار بیت به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى یارمه‌تیده‌رن له‌ كاره‌كانت .
هه‌وڵ دان و به‌رده‌وام له‌ گه‌ڕانى زانیارى زیاتر وات لى َده‌كات سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت .
له‌كاتى خۆیدا كاره‌كانت جێ به‌جێ بكه‌ ، زۆرگرنگه‌ كارى ئه‌مرو نه‌خه‌یته‌ سبه‌ى .
هه‌میشه‌ به‌ڕووى كاره‌كانتدا ڕه‌ش بین مه‌به‌ .
زۆر گرنگه‌ به‌ئه‌نجامدانى كاره‌كانت ، بتوانى داهاتوویه‌كى باش بۆ خۆت بڕه‌خسێنیت.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.

263 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/25/2018 10:56:17 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ