هەواڵ
قائیمقام شەش ڕۆژ پشووی ڕه‌سمی ڕاگەیاند
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا قایمقامییەتی خانەقین بە بۆنەی مەراسیمی عاشورا کە تایبەتە بە پەیڕەوانی شیعە مەزهەب شەش ڕۆژ پشووی فەرمیی ڕاگەیاند.


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ،قایمقامییه‌تى قه‌زاى خانه‌قین، ڕایگه‌یاندووه‌ به‌پشت به‌ستن به‌ نووسراوى پارێزگاى دیاله‌، ئیداره‌ى قایمقامیه‌تى قه‌زاى خانه‌قین له‌ ئه‌مڕۆوه‌  25/10/2018 بۆماوه‌ى 6 ڕۆژ و تا 30/10/2018 پشووى ڕه‌سمى ڕاگه‌یاندوه‌ و پشووه‌كه‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگا و ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌گرێته‌وه‌ به‌میلاكى هه‌رێمى كوردستان و عێراقیشه‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ پشووه‌كه‌ بۆ ڕه‌خساندنى بواره‌ بۆ زیاره‌تكارانى مه‌راسیمه‌كانى چله‌.
12779 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/25/2018 10:19:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ