تەندروستی
به‌م نیشانانه‌ بزانه‌ له‌هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى دووگیان بونداى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ماوه‌ى دووگیان بوون له‌خانماندا به‌هه‌ستیارترین ماوه‌ داده‌نرێت ، چونكه‌ پێویسته‌ زۆر ئاگادارى خۆى بێت له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ زوو بزانێت كه‌ دووگیانه‌ ، كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ له‌ هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى دووگیان بوندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌ى خانمان پێى ئاشنا نه‌بن ، بۆیه‌ پێویسته‌ ئاگادارى ئه‌م نیشانانه‌ بن :-

ده‌ركه‌وتنى چه‌ند دڵۆپه‌ خوێنێك له‌دواى دواكه‌وتنى "6-12" ڕۆژ له‌سووڕى مانگانه‌ ، ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌ دیاره‌كانى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى دووگیان بوون ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و پیتاندنه‌ كه‌ بۆته‌ هۆى بریندار بوونى دیوارى ڕه‌حم.

هه‌ست كردن به‌ هه‌ڵئاوسانى سنگ و مه‌مك ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گۆڕانى هۆرمۆنى له‌ش .

هه‌ست كردن به‌ ماندوێتى و هیلاكى به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى هۆرمۆنى بروجسترون.

نزم بوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و شه‌كره‌.

ده‌ركه‌وتنى  هاتنه‌خواره‌وه‌ى هه‌وكردنى ڕه‌نگى سپى له‌ شوێنى هه‌ستیار .

هه‌ست كردن به‌ هێڵنج هاتن به‌تایبه‌تى له‌به‌یانیاندا .

ئاره‌زووكردنى هه‌ندێك خواردن و ڕق لێبوونه‌وه‌ى هه‌ندێك خواردنى تر ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى گۆرانى هۆرمۆنه‌وه‌ ده‌بێت .

زۆر میز كردن.

به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش .

هه‌ڵئاوسانى كه‌مێك سك و ده‌وروبه‌رى ڕه‌حم ئه‌ویش به‌هۆى گه‌ووره‌بوونى قه‌باره‌ى ڕه‌حم .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
3835 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/24/2018 12:29:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ