ئابوری
دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى هه‌شت ده‌ست پێده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، "هه‌ركاتێك به‌غدا 317 ملیار دیناره‌كه‌ی‌ هه‌رێم بنێرێت ، پێده‌چێت دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ست پێبكاته‌وه‌".

حاجی عابد مزوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "تائێستا هیچ بڕیارێكمان له‌باره‌ی ناردنی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌، هه‌ركاتێكیش بگات ڕاسته‌وخۆ وه‌زاره‌تی دارایی ئاگادارده‌كرێته‌وه‌".

راشیگه‌یاند:"هه‌ركاتێك به‌غدا پاره‌كه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێش واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆی‌ بینێرێت، به‌دڵنییایه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ش پێشده‌خرێت".

11765 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/24/2018 10:46:25 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ