ئه‌م ماتۆرسكیلانه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
ئاڕاسته:به‌هار ئه‌حمه‌د
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادقدا ، له‌چه‌ند چالاكییه‌كدا توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 33 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تاو ژماره‌یه‌ك چهقۆو بۆكس خه‌نجه‌ردا بگیرێت.
به‌فه‌رمانی به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پاش تۆماركردنی چه‌ندین سكاڵا له‌لایه‌ن دانیشتوانی قه‌زای سه‌یدسادقه‌وه به‌هۆی بێزاربونیان له‌هاتوچۆی ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تا ، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌سارو سه‌یدسادق توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر 33 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تادا بگرن.
هاوكات مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردو بنكه چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی گهڕانو پشكنینیان له‌چه‌ند گازینۆو كافتریایه‌كدا ئه‌نجامداو ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چهقۆو بۆكس خه‌نجه‌ردا.
هه‌روه‌ها به‌تۆمه‌تی لێخورینی ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تاو هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، توانرا تۆمه‌تبارێك به‌پێی ماده‌ی 21ی چه‌ك ده‌ستگیربكرێت‌و روبه‌روی یاسا بكرێته‌وه.
|