ترافیک
به‌م پیتانه‌ باشترین تایه‌ بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكڕه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌ركاتێك ویستت تایه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ت بگۆڕی گرنگی به‌م پیتانه‌ بده‌ ، چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌م پیتانه‌ تواناى به‌رگه‌ى ڕۆشتنى ئه‌و تایه‌یه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ پێى ده‌ڕوات ، كه‌ دڵنیام زۆربه‌مان نازانین مانای ئه‌و پیتانه‌ چیه‌ بۆیه‌ گرنگی پێ ناده‌ین.

فه‌رمون مانای پیته‌كان بزانن:-

J  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 100 كم له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
K  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 110 كم له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
L  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 120 كم له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
M  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 130 كم له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
N  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 140 كم له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
P  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 150 كم له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
Q  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 160 كم له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
 R  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 170 كم له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
  S  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 180 كم له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
 T  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 190 كم له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
 H  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 200 كم له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
Vr  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 210 كم له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
 Zr  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 220كم له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
V  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 240 كم له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
W  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 260 كم له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
Y  :-ته‌نها به‌رگه‌ی خێرایی 270 كم و زیاتر له‌یه‌ك كاتژمێردا ده‌گرێت
وه‌ پێویسته‌ی مانای ئه‌و سێ پیته‌ش بزانین كه‌ له‌سه‌ر تایه‌كاندا نوسراوه‌
 A  :-واته‌ به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمی زۆر ده‌گرێت .
 B  :-واته‌ به‌رگه‌ی پله‌ی ناوه‌ندی ده‌گرێت .
C :-به‌رگه‌ی پله‌ی نزم و ساردی ده‌گرێ 

وه‌رگیراوه‌: له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى.
806 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/23/2018 12:58:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ