ئابوری
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم 100 هه‌زار ده‌خرێته‌ سه‌ر موچه‌كانیان
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وه‌زاره‌تى دارایى له‌ پڕۆژه‌یدا هه‌یه‌ بڕى 100 هه‌زار بخاته‌ سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران .

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ئاڕاسته‌ ووتى:له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى داراییدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێدانى 100 هه‌زار به‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ موچه‌دا له‌ پاشه‌كه‌وتى موچه‌ كراوه‌ به‌ڵام وه‌كو فه‌رمانى وه‌زاره‌ت نه‌چۆته‌ لایان .

وتیشى: له‌ پڕۆژه‌دا هه‌یه‌ ئه‌مه‌ جێ به‌جێ بكه‌ن یان ئه‌وه‌تا كارى باشتر بكه‌ن بۆ فه‌رمانبه‌ران  به‌ڵام تا ئێستا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ 100 هه‌زاره‌كه‌ بدرێت به‌ هاوڵاتیان یان كارى تریان بۆ بكرێت.
28597 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/23/2018 12:41:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ