تەندروستی
تایبه‌ت به‌و منداڵانه‌ى دووچارى قه‌ڵه‌وى بونه‌ته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
قه‌ڵه‌وى یه‌كێكه‌ له‌و هۆكاره‌ مه‌ترسیدارانه‌ى كه‌ كاریگه‌رى زۆر خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستى منداڵ دروست ده‌كات ، دایكان و باوكان پێویسته‌ ڕێگرى بكه‌ن له‌ منداڵه‌كانیان و دووریان بخه‌نه‌وه‌ له‌ خواردنى شیرین و خۆراكى ئاماده‌كراوى خێرا ، چونكه‌ كێشى منداڵ زیاد ده‌كات و دووچارى قه‌ڵه‌و بوونى ده‌كاته‌وه‌ ، به‌ڵام قه‌ڵه‌وى بۆ منداڵ زۆر ناته‌ندروسته‌ ، چونكه‌ توشى ئه‌م كێشه‌ ته‌ندروستییانه‌ى ده‌كاته‌وه‌ .
ئه‌گه‌رى زۆره‌ توشى نه‌خۆشى شه‌كره‌ى بكات ، به‌ڵام له‌ جۆرى دووه‌مى.
بۆرییه‌ خوێنه‌كانى دڵ لاواز ده‌كات تا به‌ره‌و ته‌سك بوونه‌وه‌ بچنه‌وه‌.
قه‌ڵه‌وى منداڵ توشى هه‌ناسه‌ توندى ده‌كات به‌تایبه‌تى له‌كاتى خه‌و  ، چونكه‌ سیی و بۆرییه‌كانى هه‌ناسه‌دان ته‌سك ده‌كاته‌وه‌.
كار له‌جگه‌ر ده‌كات و جگه‌ر دووچارى نه‌خۆشى ده‌كاته‌وه‌ .
گه‌شه‌ى منداڵ دوا ده‌خات ، چونكه‌ ڕێگرى ده‌كات له‌ گه‌شه‌كردنى ئێسك و ماسولكه‌كانى.
كار له‌ ده‌روونى منداڵ ده‌كات و توشى دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكى ده‌كاته‌وه‌ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
487 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/23/2018 12:19:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ