ترافیک
ڕووداوێکی هاتوچۆ چوار قوربانی لێکەوتەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بەهۆی و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( BMW ) لە سنوری قەزای سۆرانی سەربە پارێزگای هەولێر کەسێک گیانی لە دەستداو 3 کەسی تریش بریندار بوون .

ڕائیدی پۆلیس  سعدون هاودیان وتە بێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند: "بەشی پۆلیسی ناوشاری سۆران ئاگاداریان كردینەوە  ئەمڕۆ ئێوارە كات ژمێر (6 ) ڕێکەوتی  22/ 10 / 2018  لە ئەنجامە ڕووداوێكی وەرگەرانی سەیارەیەكی  جۆری ( BM ) هاولاتیەك گیان له‌ دەست داو وە ( سێ ) کەسی تر لە سەرنشینانی  بەسەختە زامدار بوون" .

ناوبراو وتیشی "  ئەو هاڵاتیەیی گیانی لەدەست داوە ناوی (موحسن دلاوەر) و تەمەنی ( 18 )  ساڵە پیشەی ( كاسب ) ـە ،  ڕێکاری  پێویست گیراونەتە  بەر وە بۆ زانیاریتان ئۆتۆمبێلی ئاماژە پێكراو بە  تەواوی سووتاوە دوای  وەرگەرانی لە ناو گەلی علی بەگ "
382 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/23/2018 10:06:26 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ