کۆمەڵایەتی
سێ جۆر ڤیتامین گه‌شه‌ و باڵات زیادده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌ژن و باڵاى به‌رز ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان ئاره‌زووى بكه‌ین ، به‌پێى توێژینه‌وه‌ى یه‌كێك له‌ زانكۆكانى به‌ریتانیا باس له‌و كۆمه‌ڵه‌ ڤیتامیناته‌ ده‌كات كه‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى باڵات به‌رز بێت  و كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر گه‌شه‌ى ئێسك و ماسولكه‌ى له‌ش ، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌  ئه‌م ڤیتامیناتانه‌ى خواره‌وه‌ كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر گه‌شه‌ و یارمه‌تیت ده‌دات باڵات به‌رز بێت .
ڤیتامین A : به‌سوودترین ڤیتامینه‌ بۆ له‌ش ، به‌تایبه‌تى ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌ى ئێسك و به‌رز بوونى باڵات ، چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كى به‌رز كالیسیۆم له‌خۆ ده‌گرێت ، شیر و به‌گشتى میوه‌كان و بروكلى ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین  A.
ڤیتامین D : ئه‌م ڤیتامینه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌ى ئێسك ، چونكه‌ تواناى بنیاتنانى جووڵه‌ى ئێسكى هه‌یه‌ ، ماسى و شیر و سه‌ووزه‌وات و په‌نییر و پاقله‌مه‌نییه‌كان وهێلكه‌ و مه‌عده‌نووس ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌م ڤیتامیناته‌ .
ڤیتامین E : ئه‌م ڤیتامینه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌ى هه‌موو له‌ش ، یارمه‌تى هه‌موو خانه‌كانى له‌ش ده‌دات ، كه‌م بوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌له‌شدا هه‌ست به‌ لاوازى جه‌سته‌یى ده‌كه‌یت ، گوێز و هێلكه‌ و باده‌م و ماسى و گه‌نمه‌شامى و جه‌رجیر و زه‌یتى زه‌یتون و توور ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌م ڤیتامینه‌ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
277 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/22/2018 11:48:16 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ