ترافیک
ڕێگای سلێمانی - دووكان داده‌خرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
له‌سه‌ر رێگاى سلێمانى – دووكان ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر وه‌رگه‌ڕا و له‌ ئه‌نجامدا شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ بریندار بوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌  فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌:‌ " ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری توركی له‌سه‌ر ڕێگای (سلێمانی –  دووكان)، له‌نزیك گرتووخانه‌ی سوسێی فیدڕاڵ كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا‌و وه‌رگه‌ڕا، به‌و هۆیه‌وه‌ ڕێگاكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخراوه‌".

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووشه‌: به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه‌ شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ بریندار بووه ‌و له‌ ئێستادا شۆفێره‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه‌.
4005 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/22/2018 11:03:43 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ