تەندروستی
هه‌ویرى ددان باشترین پاككه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ مووه‌كانى له‌ش
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى زۆربه‌ى خانمان به‌ده‌ست لابردنى مووى زیاده‌ى له‌ش و ڕوخساره‌وه‌ ده‌ناڵێنن ، هه‌روه‌ك ده‌زانین مادده‌ى كیمیاوى و ئامێرى موو لابردن و شه‌مع زۆرن ، به‌ڵام به‌هۆى به‌كارهێنانییه‌وه‌ توشى ئازارێكى زۆر ده‌بیت ، له‌خواره‌وه‌ باس له‌ به‌كارهێنانى هه‌ویرى ددان ده‌كه‌ین كه‌ چه‌ند گرنگه‌ بۆ لابردنى مووى زیاده‌ى له‌ش .

سه‌ره‌تا ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ ده‌ته‌وێت مووه‌ زیاده‌كه‌ى لێ بكه‌یته‌وه‌ ده‌بێت پێسته‌كه‌ت ووشك بێت ، پاشان چینێك هه‌ویرى ددانى لێبده‌ ، با بۆماوه‌ى پێنج خوله‌ك پێوه‌ى بمێنێته‌وه‌ .
پاشان دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ به‌ پارچه‌ په‌ڕۆیه‌ك زۆر به‌باشى  ئه‌و شوێنه‌ى پێ بسڕه‌وه‌ و  هه‌ویرى ددانه‌كه‌ى لێ بكه‌ره‌وه‌ .
به‌كارهێنانى هه‌ویرى ددان  به‌ته‌واوى ئه‌و شوێنه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ موو به‌بێ ئازار ، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى مووه‌كان بێت باشتره‌ وه‌كو له‌ مووى درێژ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر به‌كارهێنانى هه‌ویرى ددان بۆ لابردنى موو به‌ته‌واوى مووى ئه‌و شوێنه‌ لاواز ده‌كات تا واى لێ دێت زۆر دره‌نگ مووه‌كان بێنه‌وه‌ .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
2708 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/21/2018 12:35:00 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ