وەرزش
سلێمانی .. سیمینارێکی زانستی وەرزشی لەشجوانی بەڕێوەچوو
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


لەهۆڵی تەواری سلێمانی بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئارەزومەندانی یاری  لەشجوانی سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەچوو.


سیمینارەکە بۆ دوو ڕاهێنەری لەشجوانی کە باسیان لە سودەکانی یاریەکە و چۆنیەتی یاریکردن هەروەها بابەتەکانی دیکەیان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

هەروەها پسپۆڕی خۆرک و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر دکتۆرە بینایی کامەران بەشداری لە سیمینارەکەدا کرد و ئەویش بابەتێکی دەربارەی خواردن و غودەی دەرەقی و چۆنیەتی ڕێنمایکردنی خانمانی دوگیان و هەروەها چەند بابەتێکی دیکەشی خستەڕوو.

223 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/21/2018 10:23:04 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ