ترافیک
جۆزەی صاڵانصا چییه‌؟
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

جۆزه‌ى صاڵانصا كه‌ ناوەزانستیەکەی air/fuel ratio یه‌ ، كارى ڕێكخستنى هه‌واو به‌نزینه‌ له‌ ئۆتۆمبێلدا.
سه‌ره‌تاى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م جۆزه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵى 1980 کە لە ھەندێک ئۆتۆمبێلدا بەکار ده‌ھێنرا ،به‌ڵام له‌ دواتر له‌زۆربه‌ى ئۆتۆمبێله‌كاندا به‌كارهێنرا.
ماوەی کارکردنی ئەم جۆزەیەش(  ٨٠ بۆ ١٢٠ )ھەزار کیلۆمەترە و بۆ زانینى كاركردن یان پیس بوونى ئه‌م جۆزه‌یه‌ش پێویسته‌ پشكنینى كۆمپیوته‌رى بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ئه‌نجام بده‌یت.
کاریگەریە کانی لەکار کەوتنی ئەم جۆزەیەش:
 -زۆر سەرفکردنی بەنزین .
-لەدەستدانی توانای مەکینە واتە (کێش).
 -رەق ئیشکردنی مەکینە .
-دوکەڵی رەش لەکاتی زەختکردن.
 -ھەسپێکردنی غازی بەنزین.
2260 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/20/2018 5:26:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ