کۆمەڵایەتی
خانمان ئاره‌زووى ئه‌م پیاوانه‌ ده‌كه‌ن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى خانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان به‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن ، تاكو بتوانن ژیانێكى به‌خته‌وه‌ر پێكه‌وه‌ به‌سه‌ربه‌رن ، له‌خواره‌وه‌ باس له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ ده‌كه‌ین كه‌خانمان ئاره‌زویانه‌ هاوسه‌ره‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌ بێت .
ڕاستگۆیى : یه‌كێكه‌ له‌ ڕه‌فتاره‌ جوانه‌كان ، به‌گشتى خانمان زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ ڕاست گۆ بن له‌گه‌ڵیان.
بیرى یاده‌وه‌رییه‌كانت هه‌بێت : خانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان بیرى یادى له‌دایك بوون و یادى ڕۆژى هاوسه‌رێتى هه‌بێت و گرنگى پێ بدات .
بازاڕكردن : خانمان به‌رده‌وام ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بازاڕ كردنیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان بێت .
سۆز و خۆشه‌ویستى : ده‌ربڕینى سۆز و خۆشه‌ویستى خانمان دڵ خۆش ده‌كات.
هاوكارى كردنیان : خانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن پیاوان له‌جێ به‌جێ كردنى كاره‌كانى ماڵه‌وه‌دا یارمه‌تییان بده‌ن.
ڕێز : جوانترین ڕه‌فتارى نێوان هاوسه‌رانه‌ ،چونكه‌ له‌زۆر كێشه‌ دوورت ده‌خاته‌وه‌ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
5417 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/20/2018 12:38:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ