تەندروستی
دوو خواردنه‌وه‌ چاره‌سه‌رى سكچوون ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژانه‌ ڕه‌نگه‌ زۆرجار له‌ماڵه‌وه‌ دووچارى سكچوون ببینه‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆى خۆراكى خراپه‌وه‌ یان به‌هۆى هه‌ر هۆكارێكى تره‌وه‌ بێت ، به‌ڵام پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌ى ده‌ست به‌جێ گیراوه‌یه‌ك بخۆیته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و سكچوونه‌ ، چونكه‌ سكچوون زۆر درێژه‌ بكێشێت  له‌ش ووشك ده‌كاته‌وه‌ .
له‌خواره‌وه‌ باس له‌دوو گیراوه‌ ده‌كه‌ین كه‌بتوانى له‌ماڵه‌وه‌ ئاماده‌ى بكه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى سكچوون:-
توێكڵى هه‌نار بهێنه‌ ،پاشان بۆماوه‌ى "15" خوله‌ك بیكوڵێنه‌ ، پاشان ئاوه‌كه‌ى بخۆره‌وه‌ زۆر خێرا كاریگه‌رى ده‌رده‌كه‌وێت و چاره‌سه‌رى سكچوون ده‌كات.
كوپێك ئاو بهێنه‌ ، پاشان كه‌مێك شه‌كرى تێكه‌ڵ بكه‌ ، له‌گه‌ڵ كه‌مێك سیرى وورد كراو ،به‌ته‌واوى گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ و ڕزگارت ده‌كات له‌ سكچوون.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1289 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/20/2018 12:36:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ