زانست
ئاڵقە ڕەشەکەی پەنجەی نهێنی شاراوەی لە خۆ گرتوە .
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

شازادە هاری بەریتانیا لە ئێستادا لە ناوەندە میدیایەکانی جیهان گرنگی زۆری پێدەدرێت و جیاواز لە شازادەکانی تر و خانەوادەی شاهانەی ئەو وڵاتە زیاتر دەردەکەوێت لەم دوایەشدا نهێنی ئاڵقە ڕەشەکەی پەنجەی ئاشکرا کرا .

پێگەی هەواڵی ( Daily Mail ) ی بەریتانیا بڵاوی کردەوە ئەو ئاڵقە بازنەیی کانزا ڕەشەی پەنجەی شازادە هاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پرسیاری زۆری دەربارەی کراوە بۆتە باسی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان .

ئەوەی لە ئێستادا ئاشکرا بووە وەک باس دەکرێت  کە ئەم ئاڵقە بازنە ڕەشە تیتانیۆمە توخمێکی کانزایی یە چەند تایبەت مەدێکی تەکنەلۆجیای سەردەمی لەخۆ گرتوە ، کە نرخی ( 510 )  دۆلاری ئەمریکیە ، دروستکراوی کۆمپانیای ( ئۆورا ) تەندروستی ( فینلاند ـ باسەد ) ، ئەو ئاڵقەیە لە ئێستادا  بەردەستە بۆ کڕین ، کاری ئەم ئاڵقەیە خوێندنەوەی نەگۆڕی پلەی گەرمی لەش و ڕێژەی دڵ وجوڵە و بۆ بەرنامەیەکی تەلەفۆنی زیرەکەوە ئەنجامەکان دەنێرێت و نیشان دەدات .

لە ئێستادا شازادە هاری تەمەنی  33 ساڵە لەگەڵ میگن مارکڵ کە ئەکتەرێکی ئەمریکی یە تەمەنی 36 ساڵە لە ڕۆژی 
19 / 5 / 2018 هاوسەرگیریان کرد ، هاوسەرگیر شازادە لەگەڵ میگن وەک ڕووداوێکی جیهانی سەیر کرا .

10906 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/18/2018 3:30:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ