ترافیک
بۆ زانینی سەرپێچی ئۆتۆمبێل لینکێک بڵاو دەکرێتەوە
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە چۆنیەتی تەماشاکردنی سەرپێچی ئۆتۆمبێل لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی بڵاوکردۆتەوە و تییدا ئاماژە بەچەند خاڵێک دەکات ،هەروەها لینکی زانینی سەرپێچییەکەشی بڵاو کردۆتەوە.

1. ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دوای بەرواری ( 1 - 9 - 2014 ) مامەڵەیان بۆ کراوە دەتوانن سزاکانیان لە ماڵپەڕەکەوە ببینن بە پێچەوانەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ بکەن بۆ زانینی سزاکانیان.

2. ئەو هەنگاوانەی کە لە وێنەکەدا ڕوونکراوەتەوە بە دروستی جێبەجێی بکە.
3. پێویستە ژمارەکان کە دەینووسیت بە ڕێنووسی ئینگلیزی بێت نەک بە کوردی. 
4. کاتێک ژمارەی ساڵانەکە دەنووسیت پێویستە سفری پێش ژمارەکان نەنووسیت.

1011 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/18/2018 2:26:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ