زانست
سامسۆنگ هه‌واڵه‌ دڵ خۆش كه‌ره‌كه‌ى پشت ڕاست كرده‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
 له‌ كۆنگره‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆژیدا، كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پشت راستكرده‌وه‌ كه‌ باسیان له‌ بوونی چوار كامێرا ده‌كرد له‌ مۆبایلی 2018،Samsung Galaxy A9 .
مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كه‌ی سامسۆنگ هه‌ڵگری چوار كامێرای تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌رزه‌ له‌ به‌شى دواوه‌یه‌ و هه‌ریه‌كێك له‌م كامێرایانه‌ فرمانی جیاواز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و جوانی زیاتر به‌ وێنه‌كان ده‌ده‌ن .
كامێراكان به‌م جۆره‌ دابه‌ش كراون :-
كامێرای یه‌كه‌م :توانای هه‌شت مێگاپێكسڵی هه‌یه‌ ، هه‌ڵگری هه‌سته‌وه‌ری پانی ته‌واوه‌ كه‌ له‌ توانایدایه‌ تاوه‌كوو ١٢٠ پله‌ وێنه‌ بگرێت.
كامێرای دووه‌م: توانای 10 مێگاپێكسڵی هه‌یه‌ ،  هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی تێلی فۆتۆ لێنزه‌ كه‌ توانای زووم كردنی دووهێنده‌یه‌.
كامێرای سێیه‌م: توانای 24مێگاپێكسڵی هه‌یه‌ ،  وه‌ك كامێرای سه‌ره‌كی كار ده‌كات.
كامێرای چواره‌م:توانای پێنج مێگاپێكسڵی هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ تواناكه‌ی كه‌متره‌ له‌وانی تر، به‌ڵام زیاتر بۆ كاری نزیك به‌كاردێت وه‌ك په‌خشه‌ راسته‌وخۆكان و وێنه‌ نزیكه‌كان.
سه‌رچاوه‌ : تیك ئاى.
230 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/18/2018 2:20:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ