کۆمەڵایەتی
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا کەسێک کوژراو 3 کەسی تریش بریندار بو
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
دەرەنگانێکی ئێوارەی دوێنێ ی ڕۆژی ڕابردوو لە سەر کێشەی زەوی و زار و ئاژەڵداری لە نێوان دوو بنەماڵەی  هەردوو گوندی( باغەجنێر و قۆڕیتان ) لە سنوری قەزای کۆیە  شەڕ ڕویدا و بەوهۆیە کەسێک  کوژراو سێ کەسی تریش بریندار بوون .

عمیدی پۆلیس عەلی عبدوڵا بەڕیوەبەری پۆلیسی قەزای کۆیە بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " لەو شەڕەی   نێوان دوو بنەماڵەدا کە خاوەنی ئاژەڵن لە هەر دوو گوندی (  باغەجنێر و قۆڕیتان ) لە سنوری قەزای کۆیە بەوهۆیەوە  کەسێک بە ناوی ( ڕ ، م ) لەم شەڕەدا کوژراو دوو کوڕیشی بریندار کراو کە وە بکوژەکەش بەسوکی بریندار کراوە لە لایەن هێزەکانمانەوە کاتژمێر ( 2 ) شەو دەستگیر کرا ".

ناوبراو وتیشی " لە سەرەتای ڕووداوەکە بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەمان لە ڕووداوەکە ئاگادار کردەوە و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە ".

عمید عەلی ئاماژەی بەوەش کرد " پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە ڕێکاری یاسایی گیراوەتە بەر ، لە ئێستادا تۆمەتباری بکوژەکە ڕاگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت ".
555 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/18/2018 10:18:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ