زانست
زیاتر له‌ 30 ملیۆن بەکارھێنەری ھەیە یاریی (پەبجی) PUBG حەرامە
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
سەرۆکی لێژنەی فەتوای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، یاریی (پەبجی) خەڵکێکی زۆری سەرقاڵ کردووە و ھەفتەی داھاتوو لێژنەی فەتوا لەسەر یاریی (پەبجی) کۆ دەبێتەوە و بڕیارێک لەسەر ئەو یارییە دەردەکرێت.

یاریی  (پەبجی - PUBG) یه‌كێكه‌ له‌ یاریه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان بەشێوەکی خێرا لە جیھاندا بڵاو بووەتەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش ئەو یارییە بەکارھێنەرانێکی ئێجگار زۆری هه‌یه‌ ، د. عیرفان شەریف، سەرۆکی لێژنەی فەتوای سلێمانی ڕایگەیانده‌ی: جارێ ئێمە نازانین یاریی (پەبجی) حەرامە یان بەپێچەوانەوە، بەڵام ئەگەر یارییەک ببێتە ھۆکاری داگیرکردنی کاتەکانی مرۆڤ ئەوا دەچێتە چوارچێوەی شتی پڕوپووچەوە، بێگومان ئەگەر شتی پڕوپووچ مرۆڤ ئاڵوودە بکات، یان لەخوێندنی بکات، یان پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی کاڵ بکاتەوە و لە کارکردنی بکات، ئەو کاتە لە چوارچێوەی کارێکی حەرامدا ھەژمار دەکرێت.

وتیشی: ناتوانین بەشێوەیەکی ڕەھا بڵێین، یاریی (پەبجی) حەرامە، بەڵام ئەگەر بەکارھێنەرێک ڕۆژی (20 )خولەک ئەو یارییە بکات، حاڵەتێکی ئاساییە، بەڵام ئەگەر گەنجێک تەواوی کاتەکانی بۆ ئەو یارییە تەرخان بکات، یان بەھۆی ئەو یارییەوە لەگەڵ ھاوڕێکانی دووچاری شەڕ و کێشە بێت، لەبارەی ئەو کەسانەوە دەتوانین بڵێین ئەو یارییە حەرامە.

بۆباسنیوز ،سەرۆکی لێژنەی فەتوای سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌. ئەگەر یاریی (پەبجی) لەنێوان دوو کەسدا بردنەوە و دۆڕاندنەکەی لەسەر پارە بێت، دەچێتە خانەی قومارەوە، بێگومان قومار لە شەرعی ئیسلامدا حەرامە، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌  ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوو 24/10/2018، لێژنەی فەتوا لەسەر یاریی (پەبجی) کۆ دەبێتەوە و بڕیارێک لەسەر ئەو یارییە دەردەکرێت.

جێگه‌ی باسه‌،ئاماژه‌یه‌ یاریی (پەبجی) ساڵی 2017 لەلایەن کۆمپانیایەکی کۆریای باشوورەوە بەرھەم ھێنراوە،  یارییەکە باسی ژمارەیەک بەکارھێنەر دەکات، کە لە شوێنێکی فراواندا بەدوای چەک و تەقەمەنیدا دەگەڕێن و زیاتر له‌ 30 ملیۆن بەکارھێنەری ھەیە.
4747 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/18/2018 9:16:28 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ