تەندروستی
له‌چى كاتێكدا نابێت هاوسه‌ران جووت بن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
پزیشك و شاره‌زایانى بوارى هاوسه‌رێتى باس له‌ چه‌ند خالێك ده‌كه‌ن كه‌نابێت هاوسه‌ران له‌م چه‌ند خاڵه‌دا له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه‌ و كردارى جووت بوون ئه‌نجام بده‌ن .

دیاره‌ ئه‌م بارانه‌ى خواره‌وه‌ كه‌ پزیشك ئاماژه‌ى پێ داوه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات هاوسه‌ران پێویسته‌ به‌هیچ جۆرێك كردارى سێكس و جووت بوون ئه‌نجام نه‌ده‌ن ، چونكه‌ ئه‌م بار و نه‌خۆشییانه‌ زۆر خێرا ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ى ، به‌وه‌ش هه‌ردوولا زیاتر كێشه‌ى ته‌ندروستییان توش ده‌بێت .

توش بونت به‌ كه‌ڕوویى ئه‌ندامى زاوزێ.

دروست بوونى برینى سه‌ر جه‌سته‌ ، له‌هه‌ر شوێنێكى سه‌ر جه‌سته‌ت بێت، زۆر خێرا ده‌گوێزرێته‌وه‌ .

توش بوونت به‌ هه‌وكردنى زێ.

دووچارى هه‌ستیارى ئه‌ندامى زاوزێ ببیته‌وه‌ و برین دروست بێت له‌سه‌رى ، ئه‌وا باشتروایه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت نزیك نه‌بیته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و به‌كتریایانه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌گوێزرێنه‌وه‌.

ماوه‌ى زێستانى خانمان كه‌دواى منداڵ بون ده‌ست پێ ده‌كات ، به‌هیچ جۆرێك نابێت له‌م قۆناغه‌یاندا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان جووت بن ، چونكه‌ ڕه‌حمى خانمان ئاماده‌ نییه‌ بۆ ئه‌و كرداره‌ و توشى ئازار و كێشه‌ى ڕه‌حم ده‌بێته‌وه‌ ، باشتروایه‌ نزیكى هاوسه‌ره‌كانیان نه‌بنه‌وه‌ تا ته‌واو ده‌بن له‌قۆناغى زێستانى ، چونكه‌ دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ پاك ده‌بنه‌وه‌.

توش بونت به‌هه‌ر یه‌كێك له‌و هه‌ستیارییه‌ ئه‌ندامى زاوزێتییه‌ ، پێویسته‌ خێرا سه‌ردانى پزیشك بكه‌یت بۆ زوو چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن ، تاوه‌كو زیاتر درێژه‌ نه‌كێشێت.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1071 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2018 12:20:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ