زانست
دامه‌زرێنه‌رى مایكرۆسۆفت كۆچى دوایی كرد
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
پۆڵ ئاڵن یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی مایكرۆسۆفت، له‌ ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كۆمپانیای ڤه‌ڵكان بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌واڵی كۆچی دوایی (پۆڵ ئاڵن)ی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌: ئاڵن به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی لیمفه‌كانه‌وه‌، دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ شاری سیاتڵ كۆچی دواییكردووه‌.

پۆڵ ئاڵن له‌ ساڵی ١٩٧٥دا له‌گه‌ڵ بیڵ گه‌یتس مایكرۆسۆفتی دامه‌زراندووه‌ و دوای نه‌خۆش كه‌وتنی به‌ ماوه‌یه‌ك، كۆمپانیاكه‌ی جێهێشتووه‌.
205 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/16/2018 11:26:15 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ