تەندروستی
له‌م كاته‌ زیاتر گۆشت له‌ به‌فرگردا مه‌هێڵه‌ره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژانه‌ زۆربه‌مان مریشك و گۆشتى سوور له‌نێو به‌فرگردا هه‌ڵده‌گرین ، به‌ڵام پێویسته‌ ئاگاداربین ، چونكه‌ زۆر مانه‌وه‌ى مریشك و گۆشتى سوور له‌به‌فرگردا تێك ده‌چێت و به‌كتریا دروست ده‌كات تا واى لێ دێت باشتروایه‌ نه‌خورێت .

مریشكى كوڵاو باشتروایه‌  یه‌ك بۆ دوو ڕۆژ له‌ نێو به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ .

به‌ڵام مریشكى نه‌كوڵاوو له‌نێو به‌فرگردا به‌شى سه‌ره‌وه‌ى كه‌ ده‌یبه‌ستێت (فرێزه‌ر) ده‌توانیت "3-6" مانگ هه‌ڵیبگریت.

گۆشتى سوورى كوڵاو ده‌توانیت ته‌نها دوو بۆ سێ ڕۆژ له‌نێو به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ .

به‌ڵام گۆشتى سوورى نه‌كوڵاو ، ده‌توانیت "4-6" مانگ له‌نێو فرێزه‌رى به‌فرگردا هه‌ڵبگیرێت .

ماسى برژاو یان سووره‌كراو ده‌توانیت سێ ڕۆژ له‌به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ .

به‌ڵام ماسى كاڵ ده‌توانیت ته‌نها "4" مانگ له‌نێو فرێزه‌رى به‌فرگردا هه‌ڵیبگرێت.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
3635 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/15/2018 1:02:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ