تەندروستی
تایبه‌ت به‌وانه‌ى به‌رده‌وام چاویلكه‌ به‌كارده‌هێنن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژانه‌ زۆرێك له‌ئێمه‌ به‌هۆى كز بوون و لاواز بوونى بینینى چاومان به‌رده‌وام چاویلكه‌ى چاو كزى به‌كارده‌هێنین ، تاوه‌كو زیاتر چاومان ماندوو نه‌بێت و كزتر نه‌بێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئاگادارى ئه‌م خاڵانه‌ بین و خۆمان به‌دوور بگرین لێى.

له‌خواره‌وه‌ باس له‌ پێنج ئامۆژگارى ده‌كه‌ین تایبه‌ت به‌وانه‌یى به‌رده‌وام چاویلكه‌ له‌چاو ده‌كه‌ن:-

هه‌رگیز ڕاسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر تیشكى خۆر ڕامه‌وه‌ستا كاتێك كه‌ چاویلكه‌ت له‌چاودایه‌ ، چونكه‌ چاو زۆر ماندوو ده‌كات.

هه‌وڵ بده‌ به‌ چاویلكه‌وه‌ زۆر سه‌یرى تیڤى نه‌كه‌یت و چاوت سوور ده‌بێته‌وه‌ و توشى هه‌وكردنت ده‌كات .

نابێت شه‌وان له‌نێو جێگاكه‌تدا سه‌یرى شاشه‌ى مۆبایله‌كه‌ت بكه‌ى ، چونكه‌ هۆكارێكه‌ بۆ ماندوو بوونى چاو ، به‌وه‌ش ئاوى چاو زیاد ده‌كات و ئاو به‌چاوتدا دێته‌ خواره‌وه‌ .

باشتروایه‌ چاوه‌كانت زۆر هیلاك نه‌كه‌یت ، به‌ خوێندنه‌وه‌ بێت ویان به‌ سه‌یرى كۆمپیوته‌ر بێت ، چونكه‌ ماندوو بوونى چاو به‌ چاویلكه‌وه‌  توشى زام كردنى چاوت ده‌كات .

له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ى گرنگه‌ پارێزگارى له‌چاوت بكه‌ى ، نابێت ئه‌و خۆراكه‌ سوودبه‌خشانه‌ش له‌بیر بكه‌ى كه‌بۆ ته‌ندروستى چاو زۆر گرنگن ، به‌تایبه‌تى ئه‌و خۆراكانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ زۆر جۆرى ڤیتامینات و خۆراكى سوود به‌خش .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
398 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/15/2018 1:00:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ