کۆمەڵایەتی
كۆمه‌ڵێك هۆكار واله‌ پیاوان ده‌كات دووباره‌ هاوسه‌رگیرى بكه‌نه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى پیاوان زۆر جار ڕه‌نگه‌ به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ بیر له‌ هاوسه‌رگیرى دووه‌م بكه‌نه‌وه‌ و ئاره‌زوو بكه‌ن خانمێكى تر بخوازن ، دیاره‌ ئه‌م ئاره‌زوو و خواسته‌ش له‌ نێو پیاواندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك تا واى لێ بكات بیر له‌ هێنانى ژنى دووه‌م بكاته‌وه‌ .

ئه‌و هۆكارانه‌ چین واله‌ پیاوان ده‌كات بیر له‌هێنانى  ژنى دووه‌م بكه‌نه‌وه‌:-

سه‌رنه‌كه‌وتنى له‌هاوسه‌رى یه‌كه‌مى ، پیاوان هه‌ست به‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ناتوانن له‌گه‌ڵ هاوسه‌رى یه‌كه‌مى دڵ خۆش بێت و یان بگونجێت ،به‌مه‌ش ناتوانن به‌رده‌وام بن پێكه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش واى لێ ده‌كات بیر له‌ هاوسه‌رگیرى دووه‌م بكاته‌وه‌.

هه‌ست به‌وه‌ بكات هاوسه‌ره‌كه‌ى گرنگى پێ نادات به‌تایبه‌تى دواى منداڵ بون، زۆرجار ئه‌م هۆكاره‌ واله‌ پیاوان ده‌كات ،خانمێكى تر بخوازن.

نه‌بوونى منداڵ له‌هاوسه‌رى یه‌كه‌مى ، ئه‌مه‌ش واله‌ پیاوان ده‌كات دووباره‌ هاوسه‌رگیرى بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى وه‌چه‌ بخاته‌وه‌ .

گه‌ڕانى پیاوان به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى هه‌ست و سۆزى خۆشه‌ویستى له‌نێو خانمێكى تردا .

نوێ بوونه‌وه‌ى ژیانى له‌نێو خانمێكى تردا كه‌به‌ته‌واوى بتوانێت ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ى پێ ببه‌خشێت.


3692 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/14/2018 12:15:52 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ