تەندروستی
تا ناوكت به‌كتریا دروست نه‌كات به‌م جۆره‌ پاك ڕایبگره‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ناووك یه‌كێكه‌ له‌سه‌ره‌كترین به‌شى جه‌سته‌ ، ڕۆژانه‌ پێویسته‌ پاك و خاوێنى ناووك ڕابگرین ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز نابێت ده‌ست بخه‌یته‌ ناوكته‌وه‌ و ئازارى بده‌یت ، چونكه‌ ناووك زۆر ناسكه‌ و هاوسه‌نگى له‌ش ده‌پارێزێت ، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ پارێزگارى لێ بكه‌یت و پاك و خاوێنى ڕابگریت.

سه‌ره‌تا پێویسته‌ هه‌موو جارێك دواى گه‌رماو ناووكت ووشك بكه‌یته‌وه‌ و نابێت ئاوى تێدا بمێنێته‌وه‌ ، چونكه‌ بوونى ئاو تێدا به‌كتریا تێدا دروست ده‌كات و بۆنى ناخۆش دروست ده‌كات.

ده‌توانیت دووجار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا به‌ زه‌یتى ڕووه‌كى یان كرێم به‌ لۆكه‌ یان به‌ گوێچكه‌ پاككه‌ره‌وه‌ ناووكت چه‌وور بكه‌ى و هه‌ر پیسییه‌كى تێدابێت به‌تایبه‌تى چڵك و پێستى مردووى تێدا كۆ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ووركردنى به‌م زه‌یته‌ پاكى ده‌كاته‌وه‌ و ڕێگرى ده‌كات له‌ دروست بوونى به‌كتریا تێدا.

ویان ده‌توانیت به‌ئاو ناووكت له‌گه‌رماو پاك بكه‌یته‌وه‌ به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ دواى ووشكى بكه‌یته‌وه‌ .

له‌چى كاتێكدا پێویسته‌ سه‌ردانى پزیشك بكه‌یت بۆ ناووكت :

زۆر سووربوونه‌وه‌ى ناووك.

بوونى ئازار له‌ناوكدا.

زۆر هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ناووك.

پێویسته‌ له‌و بارانه‌ى سه‌ره‌وه‌دا سه‌ردانى پزیشك بكه‌یت.

466 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/14/2018 12:12:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ