تەندروستی
هه‌وڵ بده‌ خۆت له‌ دڵ ته‌نگى و خه‌مۆكى به‌دووربگریت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه‌له‌یه‌كێك له‌ زانكۆكانى فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام دراوه‌ باس له‌هۆكارێكى زۆر باو ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆى دروست بوونى ئازارى دڵ .

ڕۆژانه‌ زۆرجار ڕووبه‌ڕووى ئازارى سه‌ر سنگ ده‌بینه‌وه‌ ، به‌تایبه‌تى هه‌ست به‌ ئازارى ده‌وروبه‌رى دڵ ده‌كه‌ین ، كه‌ ڕه‌نگه‌ بێ ئاگا بین له‌و هۆكاره‌ى كه‌ ده‌بێته‌ سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م ئازاره‌ .

دڵ ته‌نگى  و گرژى ده‌روونى و خه‌مۆكى یه‌كێكه‌ له‌و هۆكاره‌ باوانه‌ى كه‌ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى به‌سه‌ر دڵه‌وه‌ ده‌بێت و كارى تێ ده‌كات ، به‌وه‌ش ئازار دروست ده‌كات .

دڵ ته‌نگى ده‌بێته‌ هۆى ته‌سك بوونه‌وه‌ى یه‌كێك له‌ بۆرییه‌كانى دڵ ، هه‌ربه‌م هۆیه‌ش هه‌ست به‌ئازار ده‌كه‌یت له‌ده‌وروبه‌رى دڵدا .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵ ته‌نگى هۆكارێكه‌ بۆ توش بوونت به‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سى ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رده‌وام دڵ ته‌نگ و خه‌مۆكن  زیاتر توشى ئازارى دڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سى ده‌بنه‌وه‌ .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1719 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/11/2018 12:40:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ