کۆمەڵایەتی
بەوێنە : ئەو مناڵەی لە 95% جەستەی سوتا تائێستاش دەژی
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
جۆن کوین ئێستا تەمەنی 18 ساڵە ئەو تەمەنی چوار ساڵان بوو کە لە ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە 95 % جەستەی سوتا و تائێستا دەژی و خۆی ڕووخساری خۆی خەڵکیش  قبوڵیان کردوە .

پێگەی هەواڵی ( Daily Mail ) ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ژیانی ئەو گەنجەی خستۆتەڕوو کە لە تەمەنی 4 ساڵیدا لە ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوەدا لە 95 % جەستەی سوتا بەڵام تا ئێستا دەژی ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان و ئازارەکانی بۆتەوە .

چیرۆکی سوتانی جۆنی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کاتێک لە بەشی دواوەی کەپری باخچەی خۆیان یاری دەکرد ، سەگی خێزانی خۆیان خۆی دا لە مۆمێک بەو هۆیە کەپرەکە گڕی گرت داوی ماوەیەک زانرا کە جۆن لە نا، ئاگرەکەدایە بەهۆی گریانی و ئازاری سوتانەکەوە کە بەخێرای لە ناو گڕەی ئاگرەکە هێنایانەدەرەوە . وە تائێستا 80 نەشتەرگەری بۆکراو و لە گەڵ ئەو دۆخی ژیانی دەجەنگێت .

کوین ڕایگەیاندووە کە" سوتان و شێواوی جەستەی بووە هۆی بێزاری و لە ئێستادا ئەو ڕاستەی قبوڵکراوە و تێڕوانینم جیاوازە ، کە سوتانی لە 95 % جەستەم بۆتە هۆی شێواوی ڕووخسار دەستەکانم و قەد و قاچەکانم ، من لەوە تێنەدەگەیشتم تا تەمەنم بو بە 10 و 11 ساڵان لەو کاتەوە گرفتەکانم دەستیان پێکرد کە من بە کەسێکی ئاسایی تەماشە ناکرێم  " .

جۆنی تەمەن 18 ساڵان سەرباری ئاستەنگی و ئازارەکانی بە پشتوانی خێزانەکەی  لە ئێستادا خوێندکاری  کۆلێژەو  ژیانی ئاسایی خۆی دەکات .

3280 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/11/2018 9:16:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ