تەندروستی
كۆمه‌ڵێك هۆكار دووچارى سوتانه‌وه‌ى گه‌ده‌ت ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
سوتاندنه‌وه‌ى گه‌ده‌ یه‌كێكه‌ له‌و كێشه‌ ته‌ندروستییانه‌ى كه‌زۆرجار له‌دواى خواردنى ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كان دووچارى ده‌بینه‌وه‌ و هه‌ستى پێ ده‌كه‌ین ، هه‌ربۆیه‌ كۆمه‌ڵێك هۆكار زیاتر توشى سوتانه‌وه‌ى گه‌ده‌ت ده‌كه‌ن كه‌له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ین :-

له‌به‌ر كردنى جلى ته‌سك ، زیاتر توشى سوتانه‌وه‌ى گه‌ده‌ت ده‌كات ، چونكه‌ له‌شت ده‌گوشێت.
قه‌ڵه‌وى و زیادبوونى كێشى له‌شت زیاتر وات لێ ده‌كات هه‌ست به‌و سوتانه‌وه‌یه‌ بكه‌ى.
دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌و خۆراكانه‌ى كه‌ هه‌ستى پێ ده‌كه‌یت زیاتر توشى ئه‌م سوتاندنه‌وه‌یه‌ت ده‌كات.
پاڵكه‌وتن له‌دواى وه‌رگرتنى ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كه‌ت ، ڕاسته‌وخۆ توشى سوتاندنه‌وه‌ت ده‌كات.
خواردنى ژه‌م له‌دره‌نگانى شه‌و هۆكارێكه‌ بۆ توش بوونت به‌م ئازار و سوتاندنه‌وه‌یه‌.
خواردنه‌وه‌ى مادده‌ كهولییه‌كان و جگه‌ره‌ كێشان زیاتر ئازارى گه‌ده‌ت ده‌دات و ده‌یسوتێنێته‌وه‌ .
هه‌وڵ بده‌ كه‌متر بیبه‌رى توون و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و به‌هارات بخۆیت تا گه‌ده‌ت بریندار نه‌بێت و زیاتر هه‌ست به‌و سوتاندنه‌وه‌یه‌ نه‌كه‌یت.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1449 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2018 12:21:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ